HMO

 

دۆزینەوەیەکی نوێی ئەم سەدەیەیە لە بواری خۆراکد. HMO سێیەم گەورەترین پێکهاتەی ڕەقی شیری دایکە. کە لە ڕێی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەشەوە یارمەتی منداڵ دەدات، شارەزایان پێیان وایە کە HMO هاوکارە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و هەرس لەوانە دیاردەی سکچوون لە منداڵاندا.

 

منداڵ ڕاستەوخۆ لە دوای لەدایکبوونی بە شێوەیەکی کاتی بەرگری جەستە لە دایکییەوە وەدەگرێت، بەڵام لەدوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک، منداڵ پێویستی بەوە هەیە کە توانای بەرگری جەستەی خۆی بونیادبنێت.

سوودەکانی HMO

  • خۆراکدان بە بەکتریا سودبەخشەکان

    HMO پێکهاتەی خۆراکی بۆ گەشەکردنی بەکتریای بیفید دابین دەکات، بەمەش ژینگەیەکی تەندروست بۆ گەدە و ڕیخۆڵەدا دروست دەکات کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دەدات. پێشبینیدەکرێت HMO کاریگەری ئەرێنی لەسەر بایۆمارکەری بەرگری منداڵان

  • کەمکردنەوەی ماددە خراپەکان

    توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە گیراوە ناوازەکانی HMO هاوکاردەبێت فڕێدانی زیندەوەرە زیانبەخشەکانی وەک (ڕۆتاڤایرۆس و نۆرۆڤایرۆس و ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا) لەناو لەش، هەروەها مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە. دوو ڤایرۆسی یەکەم هۆکارێکی باوی نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆڵەن لە کۆرپە هەروەها منداڵی بچووکدا.

سیستەمی سیانی

HMO گەشەیەکی تەندروست بە منداڵەکەت دەبەخشێت، چونکە ژینگەیەکی تەندروست بۆ ڕیخۆڵەی منداڵەکەت دابیندەکات، بەمەش پرۆسەی هەرسکردن ئاسان دەبێت و ئاوسانی کەمدەبێتەوە.

پەرە بە سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ دەدات لەڕێی خۆراکدان بە بەکتریا سودبەخشەکان بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ڕیخۆڵەکان کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدەن.

گیراوەیەکی پێشکەوتووە کە یارمەتی دایکانی ئەمڕۆ دەدات  خۆراکی پێویست بە نەوەی داهاتوو بدەن، بەو پێیەی ئەو پێکهاتە و ڤیتامینانەی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردن  و بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی منداڵەکەت.